نوچە-ڕۆیتەرز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ٢٤ بەرپرس و کۆمپانیای چینی خستە لیستی ڕەشەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: واشنتۆن ئەم بەرپرس و کۆمپانیا چینیانەی بە تۆمەتی بەشداری لە پڕۆژەی وەبەرهێنان، لە ناوچەی جێی ناکۆکی دەریای باکوری چین سزا داوە.
ئەمریکا، چینی بە نادیدەگرتنی مافی وڵاتانی دیکە لەم هەرێمە تۆمەتبار کردووە.
هەر یەک لەو بەرپرس و وەبەرهێنەر و کۆمپانیای کە سزا دراون، مافی هاووڵاتی بوونی ئەمریکایان پێنادرێ و هەر دەوڵەتێکیش لە گەڵ ئەم لایەنانە پەیوەندی و مامەڵی هەبێت، لە لایەن واشنتۆنەوە سزا دەدرێت.
چین وەک کاردانەوە، ئەم بڕیارەی ئەمریکای بە ناڕەوا وەسف کردووە و داوای لە واشنتۆن کردووە، پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکات.