جێگری بایدن هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچە-یو ئێس تودەی

جێگری جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە وتارێکدا  پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دووبارە کردەوە  وهاوکات بە توندی هۆشداری دایە ئێران.

کامالا هریس، جێگری جۆبایدن لە لێدوانێکدا دەڵێت: سەرکەوتنی بایدن و تیمەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە مانای  پشتیوانی بەردەوامی ئەوان لە ئیسرائیل و هیچ کات رێگە بە ئێران نادەن، دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.

هریس بەڵێن دەدات، لە ئەگەری سەرکەوتنی تیمی بایدن، ئیدارەی ئەمریکا پابەندی پاراستنی ئاسایشی ئسیرائیل بێت، هەروەها گەرەنتی ئەوە دەکەن کە ئیسرائیل لە ڕووی سەربازییەوە هێزی  هەژمونی ناوچەکە بێت.

هریس هەروەها ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەکات، کە نەیتوانیوە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەنگییەک لە دژی  ئێران ساز بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com