نوچە-المعلومە
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، لە لێدوانێکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئاڵۆزیەکان لە سنورەکانی تورکیا و عێراق خستە ڕوو.
جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی ئاڵۆزی و توندتربوونەوەی گرژیەکان لە سنورەکانی عێراق و تورکیا، هەڵوێستی خۆی خستە ڕوو.
پلاسخارت رایگەیاند: دەوڵەتی عێراق پێداگرە لە سەر کردنەوەی کەناڵی پەیوەندی و گفتوگۆ لە گەڵ وڵاتانی جیهان.
پلاسخارت، داوای لە بەغدا وئەنقەرە کردووە، کە کێشە و ناکۆکیەکانی نێوانیان لە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت: هەڵبژاردنی پێشوەخەتە دەبێ وەک پرۆسەیەکی سیاسی بەهێز بکرێت و گوشارەکانی سەر ڕێی ئەم پڕۆسەیە کەم بکرێتەوە.