دوو به‌رپرسى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ده‌ن، تا به‌ره‌نگارى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران ببێته‌وه. دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه حكوومه‌تى عێراق تواناى هه‌یه ئه‌م كاره بكات.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا لێدوانى جوی هود و د‌یڤید كۆپلى بڵاوكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك، ئه‌ویتریان جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه بۆ كاروبارى عێراق.
جوى هود گوتوویه‌تى، عێراق به‌هێزترین هێزى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر هه‌یه له ناوچه‌كه، ئه‌وان كه توانیویانه به‌ره‌نگارى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ببنه‌وه، ئه‌وا ده‌شتوانن به‌ره‌نگارى میلیشیاكان ببنه‌وه.
جوى هود باسى له‌وه‌یش كردووه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ئامرازى جڵه‌وكردنى ئه‌و میلیشیانه‌ى به‌ده‌سته.
جیا له هود، د‌یڤید كۆپلى گوتوویه‌تى، “حكوومه‌تى عێراق له‌وه ده‌گات ئه‌و میلیشیایانه نایاسایین و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن، سه‌ره‌وه‌رى عێراقیش ده‌خه‌نه هه‌ڕه‌شه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى كۆپلى باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ به‌ره‌نگارى قه‌یرانى ئابوورى ببێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێ بزانێ ئه‌و گرووپه نایاساییانه وا ده‌كه‌ن كاره‌كه‌ى سه‌خت بێت.
پێشتر به‌رپرسانى ئه‌مریكا داوایان له حكوومه‌تى عێراق ده‌كرد، سنوورێك بۆ هێرشى میلیشیاكان دابنێ، كه‌چى ئێستا به‌راشكاوى داوا ده‌كه‌ن به‌ره‌نگارى میلیشیاكان ببێته‌وه.