نوچەنێت
نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، راپۆرتێک لەبارەی بارودۆخی ئەو وڵاتە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
ئەمڕۆ چوارەممە، ٢٦-٨-٢٠٢٠، بڕیارە جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بە ڤیدیۆ کۆنفرانس، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش، بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێنین هێنیس پلاسخارت، وتارێک لەبارەی بارودۆخی عێراق پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات و دۆخی ئەم وڵاتە دەخاتەروو.