له میدیاكانى عێراق ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لایه‌نه شیعه‌كانى نزیك له ئێران كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به یه‌ك هاوپه‌یمانى به‌شدارى بكه‌ن و ئێستايش قسه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى نوورى مالیكى و هادى عامرى ده‌كرێ.
گاتع ركابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، له‌گه‌ڵ چه‌ندان لایه‌نى تر له كۆششێكى به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانییه‌ك دروست بكه‌ن.
وه‌ك له میدیاكانى عێراق باس ده‌كرێ، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه كه له ئێرانه‌وه نزیكن، ئامانجیش ئه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به یه‌كه‌وه به‌شدارى بكه‌ن.
ركابى باسى له‌وه‌یش كردووه، وێراى كۆششه‌كان كه‌چى تا ئێستا ئه‌و دوو لایه‌نه نه‌گه‌یشتوونه ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆ.
ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت حه‌سه‌ن سنید سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا چه‌ند كاتژمێرێك دواى لێدوانه‌كه‌ى ركابى، ره‌تیكردووه‌ته‌وه هه‌وڵێكى له‌م جۆره هه‌بێت و دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕووى هاوپه‌یمانییه‌كان كراوه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته لایه‌نه‌كانى عێراقیش بكه‌ونه‌خۆ بۆ دروستكردن هاوپه‌یمانى، چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه گۆڕانكارییه‌كى زۆر له هاوپه‌یمانه شیعییه‌كان ده‌كرێ.