مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسڕ بة جيا گه‌یشتنه عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن و رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێك ده‌ڵێ ئامانجى كۆبوونه‌وه‌ى عێراق و میسڕ و ئوردن هاوكارى ئابوورى و دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێرانه.
میدیاكانى عێراق و ئوردن بڵاویان كردووه‌ته‌وه، مسته‌فا كازمى گه‌یشتووه‌ته عه‌ممان و له‌لایه‌ن مه‌لیك عه‌بدوڵاى دووه‌مى شاى ئوردن و جێنیشینى شا پێشوازى لێ كراوه. هاوكات باس له‌وه كراوه عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆك كۆمارى میسڕیش گه‌یشتووه‌ته عه‌ممان.
بڕیاره لووتكه‌ى عێراق و ئوردن و میسڕ له نزیكترین كاتدا ده‌ست پێ بكات.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى نێوان ئه‌م سێ به‌رپرسه باڵایه دوو ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌یه، یه‌كه‌میان هاوكارى ئابوورى و دووه‌میان دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێرانه له عێراق.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ له دۆسییه ئابوورییه‌كه‌ى باسى دۆسیه‌ى نه‌وت و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه ده‌كرێت كه په‌ك خراون.