نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە. تێیدا هاتووە: ده‌بێ يادى ئه‌نفال هانده‌رى زياترمان بێت بۆ پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان.
رۆژی ٢٥-٨-٢٠٢٠، ـ ساڵڕۆژی شاڵاوی هەشتەمی ئەنفالی بادینانە کە دواین قۆناخی ئەنفالکردنی خەڵکی باشووری کوردستانە لەلایەن رژێمی بەعس. ئئەم قۆناخە تاوەکو ٦ی ئەیلول بەردەوامبووە، ناوچەکانی بادینان ئامێدی، دهۆک، زاخۆ، شێخان، ئاکرێ و بارزانی گرتووەتەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه يادى قوربانييانى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين. له به‌رده‌واميى ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه و له تاوانێكى ديكه‌ى دڕه‌نده‌دا، ساڵى 1988 ڕ‌ژێمى به‌عس (180) هه‌زار هاووڵاتيى كوردستانى هه‌ر له گه‌رميانه‌وه تا بادينان بێ جياوازى بێسه‌روشوێن و شه‌هيد كرد و هه‌موو شوێنه‌وارێكى ژيانى له هه‌زاران دێهاتى كوردستان سڕييه‌وه. له 25ى ئابه‌وه تا 6ى ئه‌يلوولى 1988 له دوا قۆناغه‌كانى ئه‌نفالدا زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى بادينان كيمياباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له‌لايه‌ن پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازييه‌وه رووبه‌ڕووى گرتن و كوشتن و راگواستن بوونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و گونده‌كانى بادينان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و وێران كران، ئه‌وانه‌ش كه له تاوانه‌كه ڕزگاريان بوو، به‌ره‌و ئێران و توركيا و وڵاتان دى، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون. له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه ده‌بێت حكومه‌تى فيدرالى عێراق ئه‌ركى ياسايى خۆى و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه و قوربانييان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياترى قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسى ونبووان بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بين له به‌دۆكيۆمێنتكردنى تاوانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ناسانديان به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌يان له هه‌ر شوێنێكى جيهان. ده‌بێ يادى ئه‌نفال هانده‌رى زياترمان بێت بۆ پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان و ئەو لاپەڕانەی مێژوو پێویستە ببنە ھەوێنی لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوتەکانى كوردستان كه ئه‌وه‌ش باش‌ترين وه‌فادارييه بۆ خوێنى شه‌هيدان. هه‌ر له‌م ياده‌دا سوپاس و پێزانينمان بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكاريى خه‌ڵكى لێقه‌وماوى بادينانيان كرد كه له‌و شاڵاوه‌دا راگوێزرانه كه‌مپى زۆره‌ملێى جێژنيكان، جوامێرى و مرۆڤپه‌روه‌رييان هه‌رگيز له‌بير ناكرێت. سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان. نێچيرڤان بارزانىسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
25/8/2020