نوچە-ڕۆیتەرز
جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری دژە تیرۆر، ڕاپۆرتێکی لە بارەی پاشماوەکانی داعش و ژمارەی چەکدارانی ئەم ڕێکخراوە لە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە.
ڤلادمیر ڤرونکۆوف، جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری دژە تیرۆر دەڵێت: نزیکەی١٠ هەزار چەکداری داعش، لە سەر خاکی سوریا و عێراق درێژە بە چالاکیەکانیان دەدەن و وەک شانە و رێخستنی نهێنی لە هەر دوو وڵات بەردەوامن لە ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی.
ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەوەش دەخاتە ڕوو کە بڵاو بوونەوەی ڤایئرۆسی کۆرۆنا بۆتە بەربەست لە بەردەم گروپە تیرۆریستیەکان و وەک ڕابردوو ناتوانن هاتوچۆ بکەن.