له هه‌ولێر پارێزه‌رێكی عه‌ره‌ب له‌كاتی سواڵكردندا ده‌ستگیركرا
نوچە.نیت.knn
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی سواڵكه‌ره‌كانی سه‌رشه‌قام‌و كۆڵانه‌كانی ده‌ستپێكردو له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا، پارێزه‌رێكی عه‌ره‌ب كه سواڵی ده‌كرد، ده‌ستگیر كرا كه بڕی یه‌ك ملیۆن دیناریشی پێبوه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ستگیركردن‌و كۆتایی هێنان به دیارده‌ی سواڵكردن‌و داواش له هاوڵاتییان ده‌كات له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره پۆلیس ئاگادار بكرێته‌وه.