پۆمپیۆ گەشتێکی دیپلۆماسی دژ بە ئێران دەستپێکرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای  دیپلۆماسی ئەمریکا، گەشتیکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی رێکخستنی بەرەیەک لە دژی ئێران دەست پێکرد.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە،٢٤-٨-٢٠٢٠، گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە لە گەڵ سەرانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاند: تەوەری گفتوگۆکانی ئەمڕۆ پۆمپیۆ لە گەڵ سەرانی ئیسرائیل رێککەوتنی ئاشتی نێونا ئەبوزەبی و تەلئەبیب و هەروەها  چڕکردنەوەی گوشارەکانی سەر ئێرانە.

ئامانجێکی دیکەی ئەم سەردانەی پۆمپیۆ بۆ ناوچەکە ، وەگەڕخستنی هەوڵەکانی واشنتۆنە بۆ ئاساییکردنەوە پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لە گەل ئیسرائیل و رێکخستنی بەرەیەک لە دژی ئێرانە.

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا دەچیتە بەحرەین و سودان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com