ئەسعەد مورادی
چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، گرژییە نوێیەکان پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە ئێران و ئەمریکا هەوڵدەدەن جێ نفوزی خۆیان بەهێزتر بکەن و لە عێراقدا و حوکم بکەن.
ماوەیەکە دوای دەستبەکاربوونی کازمی و دووبارە پەرەگرتنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێڕان و عێراق و هەروەها گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێز، میلیشیاکان دەستیانکردۆتەوە بە تیرۆر و بە سەردانی کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، نیگەرانی توندی ئێڕان و گروپەکانی سەر بە ئێرانی لێکەوتووەتەوە، وەک باسدەکرێت لە میدیا عێراقییەکان، میلیشیاکانی سەربە ئێڕان لە پشت تیرۆرکردنی چالاکوانان و تەقینەوەکان و موشەکبارانی ناوچە هەستیارەکانەوەیە.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئامانج نووری، چاودێری سیاسی، لەبارەی هۆکاری سەرهەڵادانەوەی تیرۆر و لە شارەکانی عێراق و گۆڕانکارییە نوێیەکان رایگەیاند: کاتێک لە وڵاتێک پاشاگەردانی دێتەئاراوە لە نێوان دوو جەمسەری، تیرۆر لە نێوانەدا گەشە دەکات و سڕینەوەی بەرانبەر و جێ پێ قایم کردن دەستپێدەکات. لە عێراقیش دوو ئاراستەی جیاواز لە عێراقدا هەیە، کە ئاراستەیەکیان بەرەوە عێراقێکی نوێ دەچێ و ئەو دۆخە ماددیە نوێیەی هاتووەتە ئاراوە و هاوسەنگی هێز گۆڕاوە. هەروەها کوشتنی قاسم سێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، ئەمە کۆمەڵێک هاوسەنگی گۆڕاوە لە نێوان ئێران و ئەمریکا.
ئامانج نووری دەشڵێت، ئێستا کێشەیە لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەردووکیان هەوڵدەدەن جێ نفوزی خۆیان بەهێز بکەن لە عێراقدا و حوکم بکەن. ئەمریکا جیاواز لە ئێران، کە لەسەر زەوی کار دەکات، ئەو کۆڵەکەی ئابووری و ئەمنی و سەربازی گرتۆتە دەست.
ئەو چاودێرە سیاسییە پێیوایە بەو سەردانەی کازمی بۆ ئەمریکا و رێککەوتنەکان گۆڕانکاری روودەدات و کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت و ئێرانیش لەمە زۆر نیگەرانە، چونکە ئەمریکا پێگەی ئابووری خۆی بەهێز دەکات بۆ بەدەستەوە گرتنی بڕیاری سیاسی لە عێراق.