سەردانەکەی کازمی لە میدیا عیراقییەکانەوە

0

نوچەنێت

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژەڤی میدیاکان و ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان بوو.

لە پەراوێزی ئەم سەردانەی مستەفا کازمی، بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لە گەل دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا، کۆمەڵێک پرسیاری ورووژاندووە، بە تایبەت سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی کازمی لە گەڵ واشنتۆن . بە گشتی پرسیار ئەوەیە کە ئایا کازمی لەم سەردانەی بۆ واشنتۆن، دەستکەوتی ستراتیژی هەبووە؟

وەلید خەزرەجیم، ڕۆژنامەنوس پێیوایە، تەوەری سەرەکی گفوتگۆکانی کازمی لە لە گەڵ لایەنی ئەمریکی تایبەت بوو بە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ، لەوانە کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پشتیوانی و یارمەتی دارایی ئەمریکا بۆ بەغدا بە تایبەت، کۆتایی هێنان بە ڕۆڵی میلیشیاکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران لە عێراق، هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە.

غانم العابد، شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت: ئەم سەردانە لە زۆر بوارەوە بۆ کازمی  پڕبایەخ بوو، بەڵام پێناجێ ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا بیهەوێ  پاکێجێکی یارمەتی پیشکەش بە بەغدا بکات، هەر چۆنێک بێت ئەولەوییەتی سەرەکی واشنیتۆن ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.العابد هەروەها دەڵێت: خواستێکی سەرەکی دیکەی ئەمریکا کۆتایی هێنان بە ڕۆڵ و پێگەی گروپە میلیشاییەکانی  بەستراوە بە ئێرانە لە پانتای سیاسەتی ناوخۆی عێراق.

سەرچاوەیەک بە پێگەی عەرەبی ٢١ ی گوتووە: پیشبینی دەکرێت لێرە بە دواوە، هێرشەکان بۆ سەر کازمی دەست پێبکات، بە تایبەت لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە بڕیارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و ویستی ئێرانە.

ئێران لەو ڕووەوە فشار بۆ سەر کازمی دروست دەکات، کە لە ژێر کەمپەینی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا تاقەت و توانای نەماوە و تەنها عێراقە، کە دەتوانێ ببێتە دەرچەیەک تاکو ئێرانی هەناسەیەکی وەبەر بێتەوە، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێ ئەم گوشارە بۆ سەر کازمی چەند قات زیاتر بێتەوە.

العابد باس لە سیاسەتی واشنتۆن دەکات، کە کازمی لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن جەختی لە سەر هێڵێکی گشتی سیاسەتی عێراق کردووەتەوە، ئەویش پاراستنی هاوسەنگی لە پەیوەندیەکانی بەغدا لە گەڵ واشنتۆن و تارانە، هەر بۆیە نایشارێتەوە کە ئێران بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق بکات و ئەوەی لە وڵاتەکەی ڕوو دەدات تەنها پرسی ناوخۆییە .

وائل الرکابی، ڕۆژنامەنوسێکی دیکەی عێراقی لێکدانەوەی وایە، کە کازمی لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، بڕیاری پەرلەمانی عێراقی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای پشت گوێ خست، مادام ئەمریکا هیشتا لە عێراق هێزی هەیە، مانای وایە هەر جۆرە رێککەوتنێک کە کازمی لە گەڵ ئەمریکا کردویەتی، کاریگەری ئەرێنی لە سەر واقعی عێراق دانانێت.

الرکابی زیاتر شیدەکاتەوە: ئەم سەردانە بەر لە هەموو کەس، سەرۆکی ئەمریکا  سودی لێ بینوە و لە قازانجی واشنتۆن شکاوەتەوە، چونکە سەرۆکی ئەمریکا  ئامانجی ئەوەیە کە بەرلە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ، دەستکەوتێکی سیاسی مەلموسی هەبێت.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کازمی کردووە لە ماوەی ٣ ساڵدا ئەم داواکاریانە جێبەجێ بکات، یەکەم، هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەڵام پرسیار ئەوەیە کە ئایا سەرۆکوەزیران، توانای جێبەجیکردنی ئەم داواکاریانەی هەیە؟ پێناجێ، لەبەرئەوەی عێراقیەکان  بەرامبەری دەوەستنەوە.

فراس الیاس لە  ڕۆژنامەی القدس العربی، بە ئاماژەدان بەم سەردانە، نوسیویەتی: ڕاستیەکەی ئەوەیە کە عێراق لە ئێستادا بەرژەوەندی و پێداویستەکانی خۆی پەیڕەو دەکات، کازمیش بە هەمان شێوە لە هەوڵی مسۆگەرکردنی بەرژەوەندی ستراتژییە بۆ بەغدا. ئەم هەوڵانە تەنها بۆ پەڕینەوەی عێراقە لە دۆخێک کە تێی کەوتووە، دۆخی قەیرانی دارایی، دۆخی ئەمنی  پەیوەست بە پاشماوەکانی داعش، هەروەها دۆخی پەیوەست بە ململانێکانی تاران و واشنتۆنە لە سەر خاکی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com