ماڵپه‌ڕى میدڵ ئیست ئۆنلاین له راپۆرتێكدا باس له خراپییه‌كانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و ده‌ڵێ، عێراقییه‌كان له رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ترسان، كه‌چى به‌ر زه‌برى فه‌تواكه‌ى عه‌لى سیستانى كه‌وتن، چونكه به فه‌تواى ئه‌و بوو حه‌شد دانرا.
ماڵپه‌ڕه‌كه له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى به فۆنتێكى زه‌ق و گه‌وره نووسیویه‌تى، میلیشیاكانى فةتواشكرا ده‌كه‌ن له یاساییه‌ك ناترسن سزایان بدات.
دواتر له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه ئه‌و میلیشیایه به فه‌تواى سیستانى له ساڵى 2014 دانراون و به‌و فه‌توایه‌یش ره‌وایه‌تىیان وه‌رگرتووه. له‌برى هێزه‌كانى عێراق شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ داعش كردووه، بێئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه بكرێت بۆچى سوپاى عێراق وایكرد مووسڵ بكه‌وێته ده‌ست داعش.
راپۆرته‌كه ده‌پرسێ ئاخۆ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه چى له كاروبارى سه‌ربازى ده‌زانێ، به‌م شێوه‌یه حكوومه‌تى عێراق بیرۆكه‌كه‌ى جێبه‌جێكرد و حه‌شدى دامه‌زراند.
راپۆرته‌كه پێیوایه عه‌لى سیستانى شكستى نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرده هه‌ڵێك بۆئه‌وه‌ى چاره‌نووسى عێراق راده‌ستى میلیشیاكانى ئێران بكات و دواتریش ده‌ڵێ ترس له داعش رێكخراوێكى شیعه‌ى دروست كردووه كه زۆر له داعش به‌سه‌ر ژیانى عێراقییه‌كانه‌وه ترسناكتره.