نوچەنێت
هێزەکانی هاوپەیمانان، بنکەی سەربازیی تاجیان بە تەواوی چۆڵکردوو و رادەستی هێزە عێراقییەکانیان کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣-٨-٢٠٢٠، هێزەکانی هاوپەیمانان بە یەکجاری بنکەی سەربازگەی تاجی-یان لە بەغذا چۆڵکرد و رادەستی هێزەعیراقییەکانیان کردەوە.
سەربازگەی تاجی، ٢٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری بەغدا، ٤٧ هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە سەربازگەی تاجی راهێنانیان لەبارەی تاکتیکەکانی پێکان، پپلانداڕشتن بۆ ئۆپەراسیۆن و پزیشکیی سەربازی و شیکردنەوەی زانیاریی سیخوڕی کردووە.
هێزەکانی هاوپەیمانان راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: کشانەوە لەو بنکەیە لە چوارچێوەی پلانێکی درێژخایەن و بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بووە. ژمارەیەکی کەم لە هێزەکان لەو بنکەیە ماونەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو، ئەوانیش بنکەکە چۆڵ دەکەن.
لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئەم بنکە سەربازییە کراوەتە ئامانج و موشەکباران کراوە.