په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، به‌م نزیكانه كۆتایى به دیارده‌ى “به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌بردنى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت” دێ، چونكه پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكوومه‌تى سه‌پاندووه نابێت ئه‌و دیارده‌یه بمێنێ.
موختار موسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، بزاوێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كۆتایى به دیارده‌ى به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌بردن بهێنرێت.
مووسه‌وى روونى كردووه‌ته‌وه له پرۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2021 له بڕگه‌یه‌ك باسى ئه‌وه كراوه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌وه پابه‌ند كراوه ده‌بێت كۆتایى به‌و دیارده‌یه بهێنێ و داوا كراوه ئه‌وانه‌ى پۆسته‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌رپرسى ته‌واو بن نه‌وه‌ك به وه‌كاله‌ت كاره‌كه له ئه‌ستۆ بگرن.
نزیكه‌ى 10 ساڵ ده‌بێت زۆرێك له ده‌سته و دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكان و كۆمسیۆنه‌كان له عێراق به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن. به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى له‌م دیارده‌یه كراوه، نوورى مالیكى سه‌رۆكى پێشووترى حكوومه‌تى عێراق له پشت ئه‌و دیارده‌یه‌وه بووه و به وه‌كاله‌ت زۆربه‌ى به‌رپرسه‌كانى داناوه كه زۆریشیان له خۆى و حزبه‌كه‌ى “ده‌عوه” نزیكن.