ئیبراهیم به‌حرولعلوم وه‌زیرى پێشووترى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كرد، له دادگاى كارگێرى عێراق سكاڵانیان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق و سامر غه‌زبانى وه‌زیرى نه‌وت تۆمار كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئۆپیك پڵه‌س ئه‌نجامیان داوه و هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراقییان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئیبراهیم به‌حرولعلومى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى، له ئه‌نجامى ئه‌و رێككه‌وتنه ئۆپیك پڵه‌س كردوویه‌تى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت، مه‌زنده ده‌كرێت له‌م دوو ساڵه عێراق زیانى 50 ملیار دۆلارى به‌ربكه‌وێ.
وه‌زیرى پێشووتر ده‌ڵێ نه‌بووایه ئه‌وان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بده‌ن، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێ حكوومه‌تى ئه‌وان كاربه‌ڕێكه‌ر بوو. بۆیه دووپاتى ده‌كاته‌وه له دادگاى كارگێڕى عێراق سكاڵایان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و سامر غه‌زبان تۆمار كردووه .
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراى كردووه، ده‌بووایه عه‌بدولمه‌هدى له 19ى مانگى رابردوو دادگایى بكرێت به‌ڵام به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه دادگاییه‌كه‌ى بۆ مانگى داهاتوو “ئه‌یلوول” دواخراوه.
ئیبراهیم به‌حرولعلوم ده‌ڵێ، ئێمه له روانگه‌ى سیاسى و كه‌سى سكاڵاكه‌مان نه‌كرووه، به‌ڵكو له ڕوانگه‌ى به‌رژوه‌ندى نه‌وتى عێراق ئه‌و كاره‌مان كردووه، ده‌مانه‌وێ عێراق له‌و رێككه‌وتنه بێته ده‌ره‌وه كه زیانى پێ ده‌گات.
له مانگى نیسانى رابردوو وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك و وڵاتانى تر‌ى به‌رهه‌مهێن رێككه‌وتنیان كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مى نه‌وت له جیهان، تا نرخى نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه. به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه عێراق رۆژانه بڕى ملیۆنێك و 60 هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مه‌كه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه.