ترەمپ: پەیوەندی بازرگانی لە چین دادەخەین

0

نوچە-ڕۆیتەرز

سەرۆکی ئەمریکا، باس لەئەگەر داخستنی پەیوەندیە بازرگانیەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت :ڕەنگە لە داهاتوودا سەرجەم پەیوەندیە بازرگانیەکانمان لە گەڵ چین دابخەین.

 لە چاوپێکەوتنێکدا کە سەرۆکی ئەمریکا لە گەڵ کەنالی فۆکس نیوز ئەنجامی داوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ زەروورەتێک نابینین کە ئەمریکا لە گەڵ چین پەیوەندی بازرگانی هەبێت.

ترەمپ جەخت دەکاتەوە، ئەگەر چین دادپەروەرانە مامەڵە لە گەڵ ئەمریکا نەکات، ناچارین ئەم پەیوەندیانە دابخەین.

چین یەکێک لە کریارە سەرەکیەکانی بەرهەمەکانی ئەمریکایە و لە ئیستادا وەک دووهەمین هێزی بارزگانی  و ئابوری جیهان لە گەڵ ئەمریکا، ڕکەبەرایەتی دەکات و بە گوتەی چآودێرانی سیاسی، واشنتۆن و پەکین لە جەنگێکی بازرگانیدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com