نوچەنێت
بینای قائیمقامیەت، شارەوانی لە هەڵەبجە و بنکەی هاتوچۆ سوتێنران و تەقە لە بارەگای لقی پارتی کرا.
شەوی را رابردوو، ٢٢/٢٣-٨-٢٠٢٠، کۆمەڵێک خۆپیشاندەر دوای ئەوەی بینای قائیمقامیەت، شارەوانی و بنکەی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەیان سوتاند، دواتر تەقە لە بارەگای لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
بەپێی زانیارییەکان، زیان بە باڵەخانەی قایمقامییەت، بانکی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە کەوتووە، دووئۆتۆمبیل لە ناو بینای قائیمقامیەت سوتان و یەکێکیان هی پۆلیسێکی قائیمقامیەتە.
ئەو خۆپیشاندەرانە تا بەرەبەیان لەبەردەم لقی ١٢ی پارتی، تایەیان سوتاندووە، تەقەیان لە بارەگاکردووە لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک برینداربووە.
.