مالیکی سەردانی تاڵەبانی دەکات
نوچە.نیت.nrt
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی تاڵه‌بانی دێته سلێمانی. مه‌لا به‌ختیار له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له‌په‌راوێزی كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، رایگه‌یاند دوو كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ته‌وافوق داناوه. له وه‌ڵامی پرسارێكیشدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی، : مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند “الكی دێته لای مام جه‌لال و میوان عه‌زیزی خوایه”. سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند “بیستومانه به‌ڵام دڵنیا نین له كشانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم”. سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مالیكی، بۆ لای تاڵه‌بانی هاوكاته له گه‌ڵ قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو به‌تایبه‌تیش له‌دوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن مالیكییه‌و، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چوه قۆناغێكی نوێی ئاڵۆزییه‌وه. دواین سه‌ردانی مالیكی بۆ سلێمانی ساڵی 2012 بوو، ئه‌وه‌ش پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیه‌وه له‌پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، چاوی به‌تاڵه‌بانی كه‌وت، ئه‌وكاتیش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تێكچوو بوو، به‌شێكی هۆكاره‌كه‌شی له‌سه‌ر پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه بوو له مالیكی.