لە ماوەی٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣ هەزار و ٩٦٥ حاڵەت

0

نوچە-شەفەق نیوز

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ڕاپۆرت ڕۆژانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاو کردەوە.

ڕاپۆرتەکەی تەندروستی عێراق، کە تایبەتە بە ٢٤ کاتژێری ڕابردوو، باس لەوە دەکات کە کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، سنوری ٢٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هەروەها زیاتر لە ٦ هەزار و ٣٥٠ توشبووش تاکو ئێستا بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆشەممە،٢٢-٨-٢٠٢٠، ڕایگەیاند تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣ هەزار و ٩٦٥ حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار کراوە و ٧٠ توشبوو گیانیان لە دەست داوە.

بە هەژمار کردنی ئەم ئامارە، کۆی حالەتەکانی مردن بە هۆی پەتای کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتۆتە شەش هەزار و ٣٥٣ کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com