نوچە-بغداد الیوم
ئاژانسی هەواڵی بغداد الیوم ئەمڕۆ شەممە،٢٢-٨، ئاشکرای کرد کە بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە گەڵ سەرانی ئوردن و میسر کۆدەبێتەوە.
ئاژانسەکە ئاشکرای دەکات، شای ئوردن و سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی میسر، هەفتەی داهاتوو لە عەمان کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئەم ئاژانسە، بۆ جارێ سێهەمە کە وەها کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بەرێوە دەچێت، ئامانج لەم کۆبوونەوانەش پەرەپێدان بە هاوکاری و پەیوەندی ئابوری و بازرگانییە لە نێوان عێراق وئوردن و میسر.
کازمی لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند: ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سەردانی ئوردن دەکات.