کازمی و پلۆسی کۆبوونەوە

0

نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمرۆ شەممە ٢٢-ی ئەگۆست لە بینای کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ نانسی پلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم بارەوە ڕایگەیاند: لەم دیدارەدا هەروەها کوین مەک کارتی، سەرۆکی کەمینەی کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە نوێنەرانی دیموکراتەکان بەشدار بوون.

لەم دیدارەدا، کازمی جەختی لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی بەغدا واشنتۆن کردەوە و دیالۆگی ستراتیژی بەغدا  واشنتۆنی بە خاڵی وەرچەرخانێک لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات وەسف کردووە.

بە گوتەی کازمی، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن، قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات هەموار دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com