ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا، باس له هۆكارى دیارده‌ى كوشتنى خۆپێشانده‌رانى باشوورى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه میلیشیاكان به‌هۆى سه‌پاندنى یاسا به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌رژوه‌ندیان له‌ده‌ست داوه.
راپۆرته‌كه‌ى جه‌زیره به ناونیشانى “فیشه‌ك به‌رامبه‌ر وشه” بڵاوكراوه‌ته‌وه و پرسیارى سه‌ره‌كى راپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه بۆچى كوشتنى خۆپێشاده‌ران له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه؟
له راپۆرته‌كه باسى ئه‌وه كراوه، له‌و چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌كى زۆر خۆپێشانده‌ر كوژراون و هه‌ڕه‌شه‌یش له چه‌ندانى تر كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كى زۆر خۆپێشانده‌ر و چالاكوان شوێنى خۆیان به‌جێهێشتووه، یانیش ئه‌كاونتى خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داخستووه.
مه‌یسه‌م موباره‌ك كه چالاكوانێكه بۆ ماڵپه‌ڕى جه‌زیره باسى له‌وه كردووه، به‌رده‌وام نامه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ دێت. سه‌باره‌ت به كوشتن وهه‌ڕه‌شه‌كردن له خۆپێشانده‌ران مه‌یسه‌م موباره‌ك باس له‌وه ده‌كات یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه خۆپێشانده‌ران پاڵپشتى له حكوومه‌تى كازمى ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورن.
هۆكارێكى تریش به بڕواى مه‌یسه‌م ئه‌وه‌یه میلیشیاكانى باشوورى عێراق هه‌ست ده‌كه‌ن به خۆپێشاندانه‌كان به‌رژوه‌ندییان له ده‌ستداوه، به تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى ده‌سه‌ڵاتى یاسا به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان سه‌پێنراوه و ئه‌وان سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایى گه‌وره‌یان له ده‌ست داوه.