بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئوردن بكات و كۆنگره‌یه‌كى باڵا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى شاى ئوردن و عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆك كۆمارى میسڕ ببه‌ستن، كه سێیه‌م كۆنگره‌ى باڵا ده‌بێت له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا له نێوان ئه‌م سێ وڵاته به‌ڕێوه بچێ.
دیوانى پاشایه‌تى ئوردن ئاشكراى كردووه، هه‌فته‌ى داهاتوو له ئوردن كۆنگره‌ى باڵاى نێوان عێراق و میسر و ئوردن به‌ڕێوه ده‌چێ و هه‌ر یه‌كه له شا عه‌بدوڵا و سیسى و كازمى تێیدا به‌شدار ده‌بن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌فته‌ى داهاتوو مسته‌فا كازمى سه‌ردانى عه‌ممان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه نووسیویه‌تى، ئه‌مه سێیه‌م كۆنگره‌ى سێقۆڵى ده‌بێت یه‌كه‌میان له مانگى ئادارى 2019 بووه، له مانگى ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵ بوو، كۆنگره‌ى سێیه‌میش هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌ى له‌لایه‌ن دیوانى پاشایه‌تى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و كۆنگره‌یه هاوكارى و ته‌واوكارى ئابوورى نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنى ژێرخانى ئابوورى وچه‌ندان بابه‌ىتى تر.