جێگرى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى دووپات له سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى هاوئاهه‌نگى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌كاته‌وه و گومان له بێده‌نگى پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ڵوێستى ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه روون نییه.
نازم شه‌مه‌رى جێگرى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌رى به‌غداد توده‌ى رایگه‌یاندووه دانانى ژوورى هاوئاهه‌نگى هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه وهێزه عێراقییه‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
شه‌مه‌رى له لێدوانه‌كه‌ى نیشانى ده‌دات كه پێكهاته‌ى عه‌ره‌بى له كه‌ركووك وپارێزگاكانى تر‌ى مووسڵ و دیاله، لایه‌نه سیاسییه‌كانیان له گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بێده‌نگن، ئه‌و ده‌ڵێ، “ئه‌وان هه‌ڵوێستیان روون نییه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى به‌ره‌ى توركمانى داوا ده‌كات ئۆپراسیۆنى داطيركاريى “16ى ئۆكتۆبه‌ر” ته‌واو بكرێت كة لةلاى ئةوان بة ئؤثراسيؤنى “سةثاندنى ياسا” دةناسريَت، تا ته‌واوى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بخرێنه ژێرده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان.
له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رێككه‌وتنیان ئه‌نجام داوه بۆ دروستكردنى هاوئاهه‌نگى له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌چى به‌ره‌ى توركمانى و چه‌ند لایه‌نێكى تر‌ى عێراقى دژایه‌تى ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن.