له كاتێكدا پێشبینى ده‌كرێت له ئه‌مریكا به‌رپرسانى عێراق و ئه‌مریكا تاوتوێ چۆنیه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى میلیشیا شیعه‌كان بكه‌ن، تیرۆركردن وته‌قینه‌وه له شاره‌كانى باشوورى عێراق زیاد ده‌بێت و چالاكوان و چاودێرانى سیاسى گومان له میلیشیاكان ده‌كه‌ن له پشت ئه‌و كرده‌وانه بن.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى فرانس پرێس باسى له‌وه كردووه، له گفتوگۆى نێوان مسته‌فا كازمى و دۆناڵد تره‌مپ باس له چۆنیه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى میلیشیاكانى ئێران له عێراق ده‌كرێت.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه تا ئێستا له گفتوگۆكان دوو خاڵ دیاره، یه‌كه‌میان هیچ واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا نییه، دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه میلیشیاكانى ئێران سه‌رچاوه‌ى كێشه ئه‌منییه‌كانى عێراقن.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت بۆ دروستكردنى فشار و هه‌ڕه‌شه‌ى زیاتر میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران ده‌ستیان داوه‌ته كرده‌ى توندوتیژى وغافڵكوژى. له‌وانه دوێنێ چالاكوانێكى ژن له به‌سره كوژراوه و له رۆژانى رابردوویش تیرۆرى تر ئه‌نجام دراوه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ باسى له‌وه كردووه، كرده‌وه‌ى تیرۆر و توندوتیژى له شاره‌كانى باشوورى عێراق بووه‌ته دیارده. ماڵپه‌ڕه‌كه باس له‌وه ده‌كات جیا له‌وه‌ى چالاكوانان ده‌كوژرێن، به‌رده‌وام بۆمبى ده‌نگی ده‌ته‌قێنرێته‌وه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت باسى له‌وه كردووه، به‌سره له خوێنى چالاكوانان نقوم ده‌بێـت. له به‌شێكى راپۆرتێكدا رۆژنامه‌كه زانیارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه ئه‌مڕۆ عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق گه‌یشتووه‌ته به‌سره وده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كردووه و چه‌ندان ئه‌فسه‌ریشى ده‌ستگیركردووه.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان به رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه، میلیشیاكانى ئێران له پشت ته‌واوى ئه‌و كارانه‌ن.