دوێنێ ریهام یه‌عقووب كه ژنێكى چالاكوان بوو، له به‌سره له لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه كوژرا. میدیاكان ئاشكرایان كردووه ئێران له 2018 له رێى ئاژانسى میهره‌وه ریهامى وه‌ك ده‌ستى ئه‌مریكا ناساندووه، گوایه له دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران كار ده‌كات.
ریهام یه‌عقووب قوتابى دكتۆرا بوو، شاره‌زای ته‌ندروستى خۆراك و وه‌رزشوان بوو، یه‌كێك بوو له‌و ژنانه‌ى له 2018 وه له ریزى خۆپێشانده‌رانى به‌سڕه كار ده‌كات و دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى نه‌ناسراو تیرۆر كرا.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ى دوو ساڵه ئێران و میلیشیاكانى له عێراق به كوشتنى رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان و خۆپێشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى ریهام جیا ده‌كاته‌وه و به‌سه‌ر ئێران ده‌شكێته‌وه ئه‌وه‌یه له ساڵى 2018 ئاژانسى میهرى ئێران ناوى ریهام و چه‌ند كه‌سێكى تر‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و وه‌ك ده‌ستى ئه‌مریكا ئه‌وانى ناساندووه و گوایه له دژى به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یش ده‌بێته به‌ڵگه بۆئه‌وه‌ى ئێرانى پێ تۆمه‌تبار بكرێت.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه و ماڵپه‌رى كه‌ناڵى حوڕه ئه‌مڕۆ هه‌ردووكیان باسیان له‌وه كردووه، میهر پێشتر ئه‌و لیسته‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناوى ریهام یه‌عقووبیشى تێدا بووه.
جگه له‌وه باسى ئه‌وه ده‌كرێت له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند كه‌سێك كوژراون كه پێشتر كونسوڵى ئه‌مریكایان له‌به‌سره بینیوه، میهریش پێشتر گوتوویه‌تى، ریهام یه‌عقووب له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكاوه به‌كار ده‌هێنرێت.
چالاكوانه عێراقییه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ریهام ته‌نیا له به‌رژوه‌ندى خه‌ڵكى شاره‌كه‌ى بووه. وه‌ك به‌ڵگه‌یش دیمانه‌یه‌كی ریهامیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له ساڵى 2018 له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان كردوویه‌تى و باس له خراپى ئاوى خواردنه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ، “با وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق بێت كوپێك ئاوى پێ ده‌ده‌ین بزانم ده‌یخواته‌وه”.