وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد پێنج كۆمپانیاى ئه‌مریكى له بوارى وزه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ عێراق كردووه به قه‌باره‌ى هه‌شت ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى وزه‌ى عێراق بكه‌ن، جگه له‌مه‌یش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى قه‌رزى له سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى كردووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى وزه‌ى ئه‌مریكا باس له ورده‌كاریى رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و عێراق له بوارى وزه كردووه و ده‌ڵێ، ئامانجى سه‌ره‌كى رێككه‌وتنه‌كان دوورخستنه‌وه‌ى عێراقه له بوارى وزه‌ى ئێران.
وه‌زاره‌تى وه‌زى ئه‌مریكا باسى له‌وه كردووه، هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیاكانى شیڤرۆن Chevron هانیویل ئینته‌رناشناڵ Honeywell International بیكه‌ر هیوز Baker Hughes جه‌نه‌رال ئه‌لكتریك (General Electric و ستیله‌ر ئینرجى Stellar Energy رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت و وه‌زیرى كاره‌باى عێراق كردووه بۆئه‌وه‌ى به بڕى هه‌شت ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ن.
رێككه‌وتنه‌كه به ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى كراوه و دان برۆیلیت وه‌زى وزه‌ى ئه‌مریكا ئاماده بووه، برۆیلیت له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتوویه‌تى، “ئه‌و رێككه‌وتنانه بۆ ئاینده‌ى وزه‌ى عێراق گرنگن، من ته‌واو متمانه‌م به‌وه هه‌یه ئه‌و كۆمپانیانه كه ئه‌مریكیان به سه‌ربه‌خۆیى گه‌یاندووه، عێراقیش ده‌كه‌نه خاوه‌ن تواناى وزه‌ى خۆى”.
جگه له‌م پاره‌یه كازمى له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كریستالینا جۆرجیڤا سه‌رۆكى سه‌ندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى، كازمى داواى قه‌رزى كردووه، بۆئه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى تر‌ى ئابوورى عێراق رێكبخرێته‌وه و عێراق چیتر ته‌نیا پشت به كه‌رتى نه‌وت نه‌به‌ستێ.