نوورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، خۆپێشاندانه‌كانى باشوورى عێراق به ئاژاوه وه‌سف ده‌كات و پارێزگاكانیش به “ساقیت” ناو ده‌بات.
نوورى مالیكى كه ئێستا سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌كات و پێشتر دوو به‌رپرسیارێتى گرنگى له ده‌وڵه‌ت هه‌بووه، له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى، خۆپێشاندانه‌كانى عێراق به “ئاژاوه” وه‌سف ده‌كات و ئه‌وه‌ى له شاره‌كانى باشوور روو ده‌دات به كه‌وتنى شارى مووسڵى به‌راورد ده‌كات.
مالیكى له دیمانه‌كه ناسریه‌ى باشوورى عێراق و شاره‌كانى تر به “ساقیت” وه‌سف ده‌كات، ئه‌و وشه‌یه‌یش له زمانى عه‌ره‌بى جیا له “كه‌وتن”، به ماناى “بێڕه‌وشت”یش دێ. ئه‌مه‌یش وایكردووه كه خۆپێشانده‌ران زیاتر توڕه بن، بۆیه هاشتاگێكیان به ناوى “مالیكى نه‌نگییه” داناوه، ره‌خنه له لێدوانه‌كه‌ى مالیكى ده‌گرن و هاوكات به سه‌یریشى نازانن ئه‌و لێدوانه له‌لایه‌ن مالیكییه‌وه بدرێت.
ئه‌حمه‌د زوبه‌یدى رۆژنامه‌نووسى عێراقى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى گوتووه، ” ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ بكرێته‌وه”.
زوبه‌یدى پێیوایه ئه‌م لێدوانه‌ى مالیكى سه‌یر نییه، چونكه به‌گوته‌ى ئه‌و مالیكى یه‌كه‌م كه‌س بووه كه دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس توندوتیژى ده‌رهه‌ق به عێراقییه‌كان كردووه، ئه‌سعه‌د ناسرییش كه چالاكوانێكى ناسریه‌یه ده‌ڵێ، “مالیكى له كه‌وتنى مووسڵ و كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر و خزمه‌تكردنى ئێران و كوشتنى خۆپێشانده‌ران تاوه‌نباره”.