نوچە-المعلومە
ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرکرایەتی دەکات دەڵێت، ئەگەر مستەفا کازمی رێککەوتن لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بکات، دەبێ لە پۆستەەکی دووربخرێتەوە.
«عبدالهادی السعداوی»، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیش دەکاتەوە، کە مستەفا کازمی دەبێ لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا پێداگری لەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بکات لە عێراق.
سەعداوی گوتیشی: ئەگەر کازمی ڕەزامەندی لە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەرببرێ، دەبێ پەرلەمان لە پۆستەکەی دووری بخاتەوە.
مستەفا کازمی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەک دووەمین سەردانی بۆ دەرەوەی عێراق، گەیشتە واشنتۆن.
یەکەم وڵات، کە کازمی سەردانی کردووە، ئێران بوو.