ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتێکی دیکەی عەرەبی گەیشتە رێککەوتن

0

نوچە-سکای نیوز

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، کە تەل ئەبیب لەگەڵ وڵاتێکی دیکەی عەرەبی گەیشتۆتە ڕێککەوتن.

ئەمڕۆ چووارشەممە ١٩-ی ئەگۆست، کوهن سەرۆکی موساد ڕایگەیاند، لەگەڵ سودان وەک وڵاتێکی عەرەبی لە گفتوگۆدان تاکوو پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.

بە گوتەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، لە ئێستادا ڕەوتی گفوگۆکان لەگەڵ سودان و ژمارەیەک لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئەفریقی دەستی پێکردووە.

هاوکات وەزیری دەرەوەی سودان، بە سکای نیوزی گوتووە، هیچ هۆکارێک بۆ بەردەوام بوونی دوژمنایەتی لە نێوان سودان و ئیسرائیل نابینین و بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەین.

ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ئیمارات و بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com