رێبەری ئۆپۆزسیۆن هاتە دەنگ

0

نوچە-ئاژانسەکان

لەگەڵ بەرەدوام بوونی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە بلاڕوس، رێبەری ئۆپۆزسیۆنی حکومەت، داوا لە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا دەکات، کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بە فەرمی نەناسرێت.

ئەسوتلانا تیخانۆفسکایا، رێبەری ئۆپۆزسیۆنی بلاڕوس دەڵێت، لەم هەڵبژاردنە ساختەکاری کراوە و نابێ ئەوروپا ئەنجامەکانی بە فەرمی بناسێت.

 سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بلاڕوس، کە لە وڵاتی لیتوانی وەک پەنابەر دەژی، ئەم داوایەی بە رێگەی پەیامیکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەوروپاش، لە تویتێکدا نووسیویەتی: بڕیارە لەبارەی سزادانی ئەو کەسانەی، کە لە هەڵبژاردنەکان دەستوەردانیان هەبووە و سەرکوت و توندوتیژییان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، کۆبوونەوەیەک بۆ سەرانی ئەوروپا ڕێکبخات و بەرچاو ڕوونیان پێبدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com