ترەمپ دانوستانەکانی لەگەڵ چین هەڵوەشاندەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پڕۆسەی گفتوگۆکانی واشنتۆن و پەکینی بە شێوەی یەکلایەنە هەڵوەشاندۆتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە میانی پرێس کۆنفرانسێک لە ئاریزۆنا ڕایگەیاند، چین نەیتووانی پەتای کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکات، ئەمەش هۆکاری تەشەنەکردنی بوو بۆ سەرجەم وڵاتانی جیهان، هەر بۆیە پرۆسەی گفتوگۆکانی لە گەڵ ئەم وڵاتە بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.

بە گوتەی ترەمپ، لە ئێستادا نایهەوێ لەگەڵ چین دانوستان بکات، چونکە ئەم وڵاتە زیانی بە چین و جیهان گەیاندووە.

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، ئەگەر جۆ بایدەن ببێت بە سەرۆک هەموو شتێک ڕادەستی چینییەکان دەکات، چون کەسێکی لاوازە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com