نوچە-ئای ٢٤
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دەزگای دیپلۆماسی وڵاتانی عەرەبی باس لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چەند وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای ئاشکراکردنی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان تەلئەبیب و ئەبوزەبی، پەیوەندی لە گەڵ پێنج وەزیری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی کردووە.
عبدالله بن زاید، وەزیری دەروەی ئیمارات و یوسف بن علوی، وەزیری دەرەوەی عەمان ، دوو لەو وەزیرانەن، کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئیسرائیل پەیوەندی پێوە کردووە.
سەرچاوە ئیسرائیلیەکانیش دەڵێن، یوسی کوهن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە ئەبوزەبی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات کۆبۆوتەوە و پێدەچێ لە گەڕانەوەی لە ئیمارات، سەردانی مەنامەی پایتەختی بەحرێن بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، بەحرێن لە دوای ئیمارات دەبێت دووەم وڵات، کە لەگەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتی و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان واژۆ دەکات.