رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا، ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى عێراق به پیاوه وه‌فاداره‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێ، له هه‌وڵى ئه‌وه دایه فشار له مسته‌فا كازمى بكات تا له هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بێ ده‌نگ بێت.
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب ئوسامه نوجه‌یفى به پاسه‌وانى متمانه‌پێكراوى توركیا له مووسڵ و پیاوه وه‌فاداره‌كه‌ى ئه‌ردۆغان وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێـ په‌یوه‌ندى ئوسامه له‌گه‌ڵ ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه نوجه‌یفى پاشخانێكى ئیخوانى هه‌یه و دووه‌میان ئه‌وه‌یه پیوه‌ندییه‌كى ئابوورى له‌گه‌ڵ ئاكپارتى هه‌یه.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرا كردووه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا نوجه‌یفى كه ئێستا سه‌رۆكى به‌ره‌یه‌كه به ناوى “رزگاركردن و گه‌شه‌پێدان” كه‌وتووه‌ته خۆ بۆئه‌وه‌ى لایه‌نگرى بۆ بۆچوونه‌كانى دروست بكات و هه‌وڵ بدات فشارێك بۆ سه‌ر كازمى دروست بكات تا به توندى وه‌ڵامى توركیا نه‌داته‌وه و چاپۆشى له هێرشه‌كانى توركیا بكات.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، نوجه‌یفى په‌یوه‌ندى به قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق كردووه و تاوتوێى ئه‌و بابه‌ته‌ى له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات له ناو كورد و شیعه‌یش هه‌مان بابه‌ت بوروژێنێ.
ئه‌وه دووه‌م جاره بابه‌تى ده‌ستوه‌ردانى توركیا وبه‌كارهێنانى سوننه‌كان له میدیاكانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێته‌وه و دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ریش باس له‌وه ده‌كرا، توركیا له‌هه‌وڵى ئه‌وه دایه چه‌ند لایه‌نێكى سوننه بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانى خۆى یه‌ك بخات.