پۆلیسى ئه‌ڵمانیا ئاشكراى كرد، ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ به ئۆتۆمبیل خۆى كێشا بوو به چه‌ند ماتۆڕێك و شه‌شى كه‌سى بریندار كرد بوو، ناوى سه‌رمه‌ده و خه‌ڵكى به‌غدایه و به پاڵنه‌رى توندڕه‌وى ئیسلامى ئه‌و كاره‌ى كردووه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه زانیارییه‌كانى له میدیاكانى ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه وده‌ڵێ، سه‌رمه‌د ته‌مه‌نى 30 ساڵه و له به‌غدا له دایكبووه.
ئه‌و پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ناسراوه، جیا له‌وه‌ى گومانى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره په‌یوه‌ندى به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌بێ، كێشه‌ى ده‌روونى و عه‌قڵى هه‌یه.
پۆلیس رووداوه‌كه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه گووتوویانه، سه‌رمه‌د له رێى A100 به‌رلین رۆیشتووه و خۆى كێشاوه به چه‌ند ماتۆڕێك، شه‌ش كه‌سى بریندار كردووه، كه هه‌ندێكیان برینه‌كه‌یان سه‌خته.
دواتر ته‌كبیرى “لله اكبر”ى لێداوه و دواى رووداوه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه نوێژى كردووه.
كاتێك هێزه‌كانى پۆلیس ویستوویانه بیگرن هه‌ڕه‌شه‌ى كرده‌وه كه بۆمبێك ده‌ته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا كه‌سێكى عه‌ره‌ب لێى نزیك بووه‌ته‌وه و ده‌ستگیرى كردووه، پۆلیس بۆى ده‌ركه‌وتووه هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سه‌رمه‌د رووكه‌ش بووه و راسته‌قینه نه‌بووه، به‌ڵام له كاتی لێكۆڵینه‌وه دانى به‌وه ناوه كه به پاڵنه‌رى توندڕه‌وى ئیسلامى ئه‌و كاره‌ى كردووه.
ئاژانسى دۆیچه ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى نووسیویه‌تى، تا ئێستا دیار نییه ئه‌و پیاوه په‌یوه‌ندى به كامه رێكخراوى تیرۆریستى هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رمه‌د په‌یوه‌ندى به رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه هه‌یه.
