مالًپه‌ڕى مۆنیتۆر ئاشكراى كردووه، 10 ساڵه كارى دروستكردنى به‌نده‌رى فاو له باشوورى عێراق به هۆكارى فشارى ئێران وه‌ستاوه، چونكه ئه‌گه ئه‌و به‌نده‌ره ته‌واو بێت ئه‌وا عێراق له گواستنه‌وه‌ى بازرگانى پێویستى به ئێران نابێت و به‌نده‌رى فاویش ده‌بێته 12 مین به‌نده‌رى گه‌وره له جیهان.
ماڵپه‌ڕى حوڕه ئه‌مڕۆ باسى له ناوه‌ڕۆكى راپۆرته‌كه‌ى مۆنیتۆر كردووه، كه له‌سه‌ر به‌نده‌رى فاوى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ناسر حوسێن به‌نده‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گوتوویه‌تى، عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى كۆریاى باشوور كردووه، بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به دامه‌زراندنى به‌نده‌رى فاو بكرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه ئاشكراى كردووه، له به‌نده‌ره‌كه پێنج شۆسته‌ى گه‌وره بۆ كه‌شتیوانى دروست ده‌كرێت.
دواتر راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات نزیكه‌ى 10 ساڵ ده‌بێت، كاركردن له دروستكردنى ئه‌و به‌نده‌ره وه‌ستاوه، به بیانووى نه‌بوونى پاره كه‌چى هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێران فشارى دروستكردووه، بۆئه‌وه‌ى به‌نده‌ره‌كه ته‌واو نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌واو بێت ئه‌وا 12مین به‌نده‌رى گه‌وره‌ى جیهان ده‌بێت و عێراقى پێویستى به كه‌ناڵى تر‌ى گواستنه‌وه نابێت.
له‌برى ئه‌مه ئێران كارى كردووه، بۆئه‌وه‌ى له رێگه‌ى دانانى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر عێراق به به‌نده‌ره‌كانى خۆى ببستێته‌وه.
به‌نده‌رى فاو ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕى باشوورى عێراق، له‌وێ جگه له به‌نده‌رى فاو چه‌ندان به‌نده‌رى تر هه‌یه له‌وانه به‌نده‌رى خۆر زوبیر و به‌نده‌رى ئوم قه‌سڕ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌واو بكرێت هیچیان هاوشێوه‌ى به‌نده‌رى فاو گه‌وره نابێت.