عێراق ئامادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە

0

شلێر سەعید 

پەرلەمانتارێ رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتی سەرۆك وەزیران نییە، کە كاتی هەڵبژاردن دیاری بكات ئەوە دەسەڵاتی پەرلەمانە و دەبێت بۆ دیاری كردنی كاتی هەڵبژاردن پەرلەمان خۆی هەڵبووەشێنتەوە.

دیاریكردنی 6ی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن کازمیییەوە رای جیاوازی دروست كرد، زۆربەی شارەزایانی یاسای و پەرلەمنتاران پێیان وایە، كە سەرۆك وەزیران نەدبوو بەم شێوە بجوڵێتەوە و كات دیاری بكات لە كاتێك كێشەی یاسایی و دەستوری هەیە و عێراق بە قەیرانی ئابوری و بێ منتمانەیی تێپەڕدەبێت.

لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە، د. موسەننا ئەمین، لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرەتا دەسەڵاتی سەرۆك وەزیران نییە، کە كاتی هەڵبژاردن دیاری بكات ئەوە دەسەڵاتی پەرلەمانە و دەبێت بۆ دیاری كردنی كاتی هەڵبژاردن پەرلەمان خۆی هەڵبووەشێنتەوە ئینجا لەماوەی 60 ڕۆژ سەرۆك كۆمار وادەی دەستوری دیاری بكات، بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە، ئەوە ڕێكاری دەستورییە بە پێی ماددەی 64 ڕونكراوەتەوە.

موسەننا ئەمین گوتیشی، سەبارەت بەوەی پەرلەمان خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە یان نا، ئەوە دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی حزبە گەورەكان، كە دەسەڵاتیان لەدەستە لەناو پەرلەمان ئایا  قەناعەتیانكردووە بەو وادەی دانراوە، گەر بزانن بەرژەوەندیان هەیە لە هەڵبژاردن ئەوە ڕازی دەبن، كە پەرلەمان هەڵبووەشێتەوە. 

موسەننا ئەمین لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد، كە عێراق ئامادەكاری نییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، چونكە هەڵبژاردن میكانیزمی چارەسەری كێشەكانە، بۆیە دەبێت بە یاسایەكی دادپەروەر بكرێت، ئەو یاسایەی ئێستا لە كۆمەڵێك بڕگە پێکهاتووە، كە ڕێخۆشكەرە بۆ تێكدانی هەڵبژاردن و ساختە و لەلایەكی دیكە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن چارەسەر بێت. پێویستە كۆمسیۆنێكی پیشەیی بێلایەن بەڕێوەی ببات. دەشڵێت ئەو دادوەرانەی ئێستا دانراون حزب دایناون لەو حزبانەی ئێستا دەسەڵاتدارن، گەرەنتی چییە، كە هەڵبژاردنێكی پاك بەڕێوە ببەن؟ ئەوانەی هەڵبژاردنی پێشویان پەردەپۆش كرد و ساختەکارییان شاردەوە هەر دادوەر بوون.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە جەخت دەكاتەوە لەوەی، كە هەڵبژاردن كاتێك ڕێكوپێك بەڕێوەدەچێت، كە تەعبیر لە ڕای خەڵك دەكات، كە دەرفەتی نیمچە یەكسان بخاتە بەدەرست هێزە سیاسییەكان. دەشڵێت، ئێستا كۆمەڵێك هێزی سیاسی چەكیان بەدەستەوەیە میلیشیایان هەیە، چەندین شوێنیان بەدەستەوەیە، كە ئەو شوێنانە میلیشیا بەڕێوەی دەبات. دەشڵێت، بە ملیۆنەها ئاوارە هەیە نەگەڕاوەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان تا بەشداری هەڵبژاردن بكەن، هاوكات میلەتی عێراق ئومێدێكیان نییە متمانەیان بە هەڵبژاردن نییە تا بەشداری دەنگدان بكەن.

د. موسەننا پێیوایە ، کە دەبێت ڕێگە لە ساختەکاری بگیریێت و كۆمسیۆنێكی نوێ دابمەزرێت و لە دادگای فیدراڵی یاساكەی چارەسەربكرێت و نیسابی هەبێت، چونكە گەر ئەو جارەش هەڵبژاردن پاك نەبێت و ساختە بكرێت و دەنگی ناڕەزایی لەسەر دروستببێت لەدەرنجام عێراق دەبات بەرەو شەڕی ناوخۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com