میسال ئالووسى په‌رله‌مانتارى پێشوو و سه‌رۆكى پارتى ئومه‌ى عێراقى داوا ده‌كات عێراق هاوشێوه‌ى ئیمارات په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروست بكات و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به شێوه‌یه‌كى نافه‌رمى چه‌ندان كه‌سایه‌تى عێراقى په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه.
میسال ئالووسى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى گوتووه، “عێراق پێویستى به‌وه هه‌یه له سه‌ربازگه‌ى جه‌نگ و توندڕه‌ویى و خه‌یاڵ ده‌ربچێ، پێویستى به دروستكردنى په‌یوه‌ندى سه‌قامگیر هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانى جیهان”.
دواتر به راشكاوى باسى ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێ، “عێراقى پێویستى به‌وه هه‌یه رێككه‌وتنى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات، هاوشێوه‌ى ئیمارات”.
میسال ئالووسى كه پێشتر سه‌ردانى ئیسرائیلیشى كردووه و نكۆڵى له‌وه ناكات په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه ده‌ڵێ، “چه‌ندان كه‌سایه‌تى سیاسى په‌یوه‌ندى نافه‌رمییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بێت ئه‌وا پێشكه‌وتنى زیاتر له‌و بواره ده‌بێت”.
میسال ئالووسى باس له‌وه‌یش ده‌كات، كه سیاسییه‌كانى عێراق له ئێران ده‌ترسن و ئه‌میش به‌سه‌ر بڕیاره‌كانیان زاڵه، ئالووسى ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌ده‌ترسان ئه‌وا عێراق به‌ر له ئیمارات بوو”.
هه‌فته‌ى رابردوو ئیمارات په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل راگه‌یاند و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى عه‌ره‌بیش به‌نیازن هه‌مان هه‌نگاو بنێن، له‌وانه سوودان و به‌حرێن.