کودەتاچییەکان سەرکەوتن

0

نوچە

ئەو چەکدارانەی دوێنێ کودەتایان بەسەر سەرۆکی مالیدا کرد، لیژنەیەکیان بەناوی “لیژنەی نیشتمانی بۆ رزگاریی گەل پێکهێنا” و داوایانکرد پشتیوانیان بکرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت.

رۆژی سێشەممە 18-8-2020، لە رێگەی کودەتایەکی سەربازیدا پەرلەمانی مالی هەڵوەشێندرایەوە و هەریەک لە ئیبراهیم بوبەکر کەیتا، سەرۆکی مالی و بوبو سیسێ، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەستگیرکران.

کۆلۆنیل ئیسماعیل واگی، گوتەبێژی کودەتاچییەکانی مالی کە پێشووتر یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی مالی بووە، رایگەیاندووە ئەوان تەنیا لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەلی مالی ناچار بوون پەنا بۆ بژارەی سەربازی ببەن.

واگی هەروەها رایگەیاند: “لە ماوەیەکی نزیکدا هەڵبژاردن دەکرێت و حکومەتێکی نوێ بۆ مالی پێکدەهێنرێت، بەڵام رێز لە هەر رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی دەگیرێت کە حکومەتی مالی واژۆی لەسەر کردبێت”.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە نەیارەکانی ئیبراهیم کەیتا، سەرۆکی مالی، خۆپێشاندانی بەرفراوانیان دەستپێکرد و داوایان لێکرد واز لە پۆستی سەرۆکایەتی بهێنێت، ئەوەش لەبەرئەوەی تۆمەتباریان دەکرد بە گەندەڵی و شکستهێنان لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتدا.

کۆماری مالی دەکەوێتە رۆژئاوای ئەفریقا و پایتەختەکەی باماکۆیە. مالی هاوسنوورە لەگەڵ جەزائیر، نیجەر، بورکینۆفاسۆ، کۆتدیڤوار، گینیا و مۆریتانیا.

ژمارەی دانیشتووانی مالی زیاتر لە 19 ملیۆن کەسە، کە زۆرینەیان موسوڵمانی سوننە مەزهەبن.
مالی لە ساڵی 1960 سەربەخۆیی لە فەرەنسا وەرگرتووە، لە دوای سەربەخۆییەوە، چوار جار کودەتای تێدا کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com