ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

0

نوچە

لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هاوپەیمانان، دژەتیرۆر و فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق لە چیای قەرەچووغ، ژمارەیەکی بەرچاو چەکداری داعش کوژران.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە دوای ئەوەی کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق بەفەرمی لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات راگەیێندرا، بەشێکی چەکدارانی داعش لەنێو ئەشکەوتەکانی چیای قەرەچووغ خۆیان حەشاردا، کە ساڵی رابردوو بەپێی زانیارییەکان سەرەتا ژمارەیان نزیکەی 300 چەکدار بووە، بەڵام دواتر ژمارەکەیان گۆڕانی بەسەردا هاتووە و گەیشتووەتە نزیکەی دوو هەزار چەکدارو دووبارە بوونەوە مەترسی لەسەر ناوچەکە.

عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق شەوی رابردوو (سێشەممە، 18-8-2020) رایگەیاند: یەکەکانی دژەتیرۆری عێراقی بە پاڵپشتیی فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە چیای قەرەچووغ لە مەخموور ئەنجامدا، کە بووە هۆی کوژرانی 10 چەکداری داعش”.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەروەها ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا، نۆ ئەشکەوت، کۆگای خۆراک و دەرمانی ئه‌و رێكخراوه‌ لە چیای قەرەچووغ وێرانکراون.

دەزگای دژەتیرۆری عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لەماوەی سێ مانگی رابردوودا هێرشەکانیان بۆ سەر داعش چڕکردووەتەوە، بۆ بەتەواوی لەناوبردنیان، بەمزووانە و هیچ رێگەیەکی دیکە نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com