نوچە-ڕۆیتەرز
نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە لێدوانێکدا دەڵێت، بە ئەگەری زۆر ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، بۆ جاری دووەم ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن دەکات.
بە گوتەی برایان هوک، بەرپرسی پێشووی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، جگە لە دۆسیەی ئێران، چەند رێککەوتێنی ئاشتی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆ دەکرێت، بەبێ ئەوەی، کە ئاماژە بە وردەکارییەکانی بدات.
هوک بە ئاماژەدان بە ڕێكکەوتنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، ڕای وایە، کە ترەمپ کەسێکە مێژوو دروست دەکات.
برایان هوک هەروەها دەڵێت، ترەمپ داعشی تێکشكاند، لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە و ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئیماراتیش لە سەر دەستی ترەمپ ساغ بووەوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سەرۆکی ئەمریکا.