نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ هۆشدارى ده‌دات له بارودۆخى كۆرۆنا و دەڵێت، له سنوره‌كه‌یان شوێن نه‌ماوه بۆ وه‌رگرتنى توشبووانی ڤایرۆسه‌كه.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، تا ئێستا 22 هه‌زار و 278 توشبوو له هه‌رێمى كوردستاندا تۆماركراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له بڵاوكراوه‌یه‌كدا دانیشتوانى سنوره‌كه‌ى ئاگاداركردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه “له ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی قه‌زاكه له‌وپه‌ڕی مه‌ترسیدایه و هه‌ردوو سه‌نته‌ری روبه‌ڕووبونه‌وه و ده‌ستنیشانكردنی كۆرۆنا و مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی ئاسوده پڕبوون له توشبووانی ڤایرۆسه‌كه”.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هیچ جێگایه‌كیان نه‌ماوه بۆ چاودێریكردنی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا، بۆیه داواكارن هاوڵاتیان ره‌چاوی ئه‌و بارودۆخه خراپه بكه‌ن و هه‌تا بكرێت خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پشتگوێ نه‌خه‌ن و به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بكه‌ن.