نوچە-اخبار العراق
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن تەنها بە دوو خول کۆتایی نایەت.
ئەحەمد مەلال تەلال، گوتەبێژی مستەفا کازمی جەختی لە سەر بەردەوام بوونی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا وواشنتۆن کردەوە و ڕایگەیاند: چەندین خولی دیکەش بەرەدوام دەبێت.
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی، مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا کۆمەڵێک دۆسیەی ئەمنی، ئابوری، تەندروستی و بوارەکانی وزە دەخاتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا.
بە گوتەی تەلال، کازمی دوای سەردانەکەی بۆ ئەمریکا دەچێتە ئۆردن.