ئەمریکا چ بەڵێنێک بە کازمی دەدات؟

0

نوچەنێت

مامۆستایەکی زانکۆ و شارەزای بواری نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری هەیە ئەمریکا بەڵێنی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان و کەمکردنەوەیان بەکازمی بدەن، بەڵام کشانەوەی تواونا.        

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ‌18-8-2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی حكومی و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئه‌مریكا به‌ره‌و واشنتۆنی پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتووە.  

بڕیاره‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو، مستەفا كازمی له‌ ئه‌مریكا چاوی به‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا یكه‌وێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆنی له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه‌ و پرسه‌ گرنگه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، دڵشاد نامیق، مامۆستای زانکۆ وشارەزای بواری نێودەوڵەتی، سەبارەت بەسەردانی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا، ڕایگەیاند: سەردانی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا لەچەند روویەکەوە جێگەی بایەخپێدانە، یەکەم ئەوەی، کە ئەمریکا و عێراق دەستیان بەدیالۆگی ستراتیژی کردووە بۆ دیاریکردنی جۆر و شێوەی پەیوەندییەکانی داهاتووییان و شێوازی مانەوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە جەولەی یەکەمی ئەم گفتوگۆیانە ئەنجامدراوە ئەمەش دەبێتە جەولەی دوەمی دانیشتنەکان، بێگومان کازمی لەژێر فشارێکی زۆری هێز و میلیشیا شیعەکانی عێراقدایە بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا، لەم سەردانەیشدا ئەوە یەکێك دەبێت لە بابەتەکان، بەڵام ئەمریکا ئامادەنیە لەم کاتەدا بەتەواوی بکشێتەوە”.       

دڵشاد نامیق گوتیشی “ئەگەری هەیە ئەمریکا بەڵێنی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان و کەمکردنەوەیان بەکازمی بدەن، بەڵام کشانەوەی توانا، چونکە ئەوە وەك تەسلیمکردنی تەواوەتی عێراقە بە ئێران، لەلایەکی ترەوە بابەتی دۆخی ئابوری عێراقیش یەکێکە لە دۆسیەکان، کە کازمی لەگەڵ خۆی بۆ ئەمریکای بردوون، عێراق پێویستیدایەکی زۆری بە هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکا هەیە لە پێناو هەرەس نەهێنان ومانەوەی ئابوریەکەی، چونکە وەك دەزانین ئابوری عێراق بەرخۆر و لەرزۆکە هەر پشت تێکردنێکی ئەمریکا دەیڕوخێنێت و وێرانی دەکات”.   

ئەو شارەزایەی بواری نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەشدەکات، بابەتێکی تری سەردانەکەی کازمی پەیوەندی بەناوخۆی ئەمریکا و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە هەیە و دەلێت “ترامپ دەیەوێت ئەم سەردانە بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەکاربێنێت، بەڕکابەرەکانی بڵێت، کە ئەمریکا لە عێراق گورزی کاریگەری لە ئێران وەشاندوە دوای کوشتنی سولێمانی، ئێستا نیمچە سەقامگیریەك لە عێراقدا هەیە و ئەوە سەرۆك وەزیرانی عێراقیش هاتووە بۆ گفتوگۆ لەبارەی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا”.

هاوکات جەختیشیکردەوە “بێگومان ئەمریکا ئەوەش لەبەرچاو دەگرێت، کە چۆن هانی کازمی بدات بۆ کۆنترۆڵکردنی نفوزی ئێرانی لە بەغدا، کە تا ئێستا کازمی لەم ڕوەوە نەیتوانیوە جێگەی ئومێدی ئەمریکابێت و ئەگەر وابڕوات چاوەڕوان ناکرێت کازمی بژاردە دڵخوازەکەی ئەمریکا بێت بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق، دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ساڵی داهاتوو”. 

ئەو مامۆستایەی زانکۆ و شارەزای بواری نێودەوڵەتی باسی لەوەشکرد، کە ڕەنگە کازمیش بیەوێ ئەم سەردانەی وەک پڕوپاگەندەیەك بۆ خۆی بەکاربێنێت بەوەی وەها نیشانی هێزە عێراقیەکان بدات، کە پەیوەندیەکی هاوسەنگی لەگەڵ وڵاتان هەیە، چونکە دوای سەردانی ئێران وا سەردانی ئەمریکایش دەکات، کە دوو جەمسەری دژیەك و کاریگەرن لەعێراقدا.                                                                                                                                            

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com