ئیسرائیل و ئەڵمانیا مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن

0

نوچە-هەواڵنێری فەرەنسا

بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، ئیسرائیل لەگەڵ ئەڵمانیا، مانۆرێکی سەربازی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨-ی ئەگۆست، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل و ئەڵمانیا، مانۆرێکی سەربازی هاوبەش بەڕێووە دەبەن.

ئەم مانۆڕە سەربازییە لە سەر هەرێمی ئاسمانی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەم مانۆڕە هاوبەشە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و ئەم هەنگاوەش وەک نیشانەی دۆستایەتی و هاوپەیمانی بەرلین و تەلئەبیب وەسف دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com