دەستەی دەستپاکی: 50 وەزیر تۆمەتبارن بە گەندەڵی

0

نوچە-الفرات نیوز

دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، بە گوێڕەی ئەو دۆسیانەی، کە بەدواداچوونی بۆ کراوە، ٥٠  کەس لە وەزیرانی ئەم وڵاتە بە گەندەڵی تۆمەتبار کراون.

مەزهەر تورکی، سەرۆکی دەستپاکی عێراق دەڵێت: بە گوێرەی ئەو دۆسیانەی، کە لەم رێکخراوە تۆمار کراون، لە کۆی ١٠١٤٣ کەیس، کە لە ١٣٦٤٩ کەس تۆمەتبار کراون، ٥٠ کەسیان لە ئاستی وەزیرانی عێراقدا بوونە.

بە گوتەی تورکی، ئەم ٥٠ وەزیرە، ٧٣ تۆمەتی گەندەڵییان خراوەتە پاڵ.

سەرۆکی دەستپاکی عێراق هەروەها گوتی، لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠٠٠ ملیار دۆلار بەهەدەر دراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com