ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له 10 ساڵى رابردوودا سێ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى كۆشكى سپییان كردووه و ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌موو سه‌ردانه‌كانیش شه‌ڕى دژه تیرۆر بووه.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دواى سێ ساڵ یه‌كه‌م سه‌رۆك ده‌بێت سه‌ردانى كۆشكى سپى بكات، ئه‌مه دواى سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، بابه‌تى” به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر” دیارترین بابه‌ت بووه كه ئه‌م سه‌رۆكانه له 10 ساڵى رابردوودا له كۆشكى سپى تاوتوێیان كردووه.
دواتر راپۆرته‌كه به كورتى باس له مێژووى ئه‌و سه‌ردانانه ده‌كات. یه‌كه‌م وێستگه‌ى 10 ساڵى رابردوو، سه‌ردانه‌كه‌ى نوورى مالیكى بوو له ساڵى 2011 كه ئه‌و كات ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى دابوو، باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو. دواى دوو ساڵى تریش دووباره مالیكى سه‌ردانى ئه‌مریكاى كرده‌وه.
له‌دواى ئه‌و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، له سه‌روبه‌ندى شه‌ڕى داعش بوو له ساڵى 2015 سه‌ردانى ئه‌مریكاى كرد، ئه‌و كاتیش هه‌ر باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو.
له ئادارى 2017 جارێكى تر حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌مریكاى كرد، به‌ڵام ئه‌و جاره دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو، دواى ته‌واوبوونى سه‌ردانه‌كه‌ى تره‌مپ كۆمه‌ڵێك توانجى له عه‌بادى دا، دواتر تره‌مپ پێشوازى له هیچ سه‌رۆكێكى تر‌ى عێراق نه‌كرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2018 ده‌ست به‌كار بوو، له كانوونى یه‌كه‌مى 2019 ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، ئه‌و چه‌ند جارێك واده‌ى سه‌ردانى بۆ دیار ده‌كرا و دواتر دوا ده‌خرا و دواجار سه‌ردانه‌كه‌ى نه‌كرد.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌مریكا به‌ڕێ كه‌وتووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 20ى ئه‌م مانگه له كۆشكى سپى دیدارى تره‌مپ بكات.
حوڕه باس له‌وه ده‌كات، هه‌رچه‌نده باس له چه‌ندان بابه‌تى تر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه عێراقییه‌كان له كۆشكى سپى كراوه، به‌ڵام بابه‌تى سه‌ره‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر بووه.