رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا كۆمه‌ڵێك پرسیارى له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان وروژاندووه، یه‌كێك له پرسیاره‌كان ئه‌وه‌یه ئایا له دیداره‌كه‌ى تره‌مپ و كازمى له واشنتن باس له هێرشه‌كانى توركیا؟
به‌ر له‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه، ئێندپێندنت پرسیارى ئه‌وه ده‌كات بۆچى وه‌ڵامى عێراق بۆ هێرشه‌كانى توركیا له‌و ئاسته نییه؟ بۆ ئه‌مه كۆمه‌ڵێك وه‌ڵام له لایه‌ن چاودێرانى سیاسىییه‌وه ئاماده‌یه. یه‌كێك له‌وان پێیوایه عێراق ده‌زانێ به‌رده‌وامبوونى هێرشه‌كانى توركیا یه‌كێك له لێكه‌وته‌كانى لاوازبوونى هه‌رێمى كوردستانه، بۆیه هه‌ڵوێسته‌كانى توند نییه.
له به‌رانبه‌ردا بۆچوونێكى تریش هه‌یه و ده‌ڵێ، عێراق ده‌زانێ بێ پاڵپشتى وڵاتانى هه‌رێمه‌كه و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هیچ شتێكى پێ ناكرێ.
بۆچوونێكى تریش ئه‌وه‌یه توركیا له‌و هێرشانه‌ى مه‌به‌سته‌كه‌ى له په‌كه‌كه وهه‌رێمى كوردستان گه‌وره‌تره، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ خۆى له‌و هاوكێشه گه‌وره‌یه بدۆزێته‌وه كه ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كارى بۆ ده‌كات و ده‌یه‌وێ هه‌ر یه‌كه له توركیا و ئێران په‌راوێز بخات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له دیداره‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا باس له‌و هێرشانه ده‌كرێت؟ وه‌ڵامى چاودێران ئه‌وه‌یه، ئه‌و بابه‌ته باس ناكرێت، چونكه له روانگه‌ى به‌رپرسانى عێراقه‌وه ئه‌م بابه‌ته نوێ نییه و هه‌میشه هێرشه‌كانى توركیا به سنووردارى هه‌بووه.